توركیا و ئێران سوودانى ئیحراج ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، عێراق له‌ به‌رده‌م هاوكێشه‌یه‌كى سه‌ختدایه‌ و ده‌ستوه‌ردانه‌كانى ئێران و توركیا له‌ یه‌ك كاتدا بۆ سه‌ر خاكى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق تووشى ئیحراجى ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/ تشرینى دووه‌م/2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، هێرشه‌كانى ئێران و توركیا بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ بیانووى بوونى گرووپى چه‌كدارى كوردى، حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى ده‌خاته‌ هه‌ڵوێستێكى ئیحراجه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌ركى پاراستنى ته‌واوى خاكى عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى عێراقه‌.

راپۆرته‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، كێشه‌كه‌ بۆ سوودانى له‌وه‌دایه‌ ئه‌وانه‌ى پاڵپشتى سوودانی ده‌كه‌ن و پێكهێنه‌رى حكومه‌تن، ئه‌وا سه‌ربه‌ ئێرانن، له‌و كاته‌یشدا حكومه‌ت ده‌بێت به‌ره‌نگارى ئه‌و جۆره‌ هێرش و ده‌ستوه‌ردانانه‌ ببێته‌وه‌.

ئیحسان شه‌مه‌رى سه‌رۆكى سه‌نته‌رى بیركردنه‌وه‌ى سیاسى لێدوانى بۆ سكاى نیوزى عه‌ره‌بى داوه‌ و باسى له‌وه‌ كردووه‌، حكومه‌تى سوودانى رووبه‌رووى ناڕه‌زایى جه‌ماوه‌رى ده‌بێته‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ به‌ تایبه‌تى ده‌زانرێت دروشمى ئه‌و حكومه‌ت گێڕانه‌وه‌ى سه‌روه‌رییه‌.

به‌ بڕواى ئیحسان شه‌مه‌رى حاڵه‌تى ترسناك ئه‌وه‌یه‌ ئێران له‌شكركێشى بۆ ناو خاكى عێراق بكات، بۆیه‌ به‌ پێویستى ده‌زانێت حكومه‌تى عێراق به‌په‌له‌ به‌خۆبكه‌وێت و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م كێشانه‌ بدۆزێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین