کوشتنى ژنێکى عێراقى دادوەرانى ئەمەریکا توڕە دەکات هەواڵ

نوچەنێت:

کۆچبەرێکی عێراقی لە وڵاتی ئەمریکا دەستگیر دەکرێ، بە تۆمەتى کوشتنى هاوسەرەکەى، بەبیانووی پاککردنەوەی شەرەف، دواتریش سووتاندنى.

ئا: هێما جەبار

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/تشرینی دووەم/2022) ئاژانسی هەواڵی (شەفەق نیوز) چیرۆکی دەستگیرکردنی پیاوێکی عێراقی بڵاوکردەوە، بەناوی یاسر ئەلدەراجی تەمەن 33 ساڵ، هاوسەری پێشووی  بەناوی ئیبتیهال ئەلدەراجی کوشتووە، سەرەتا خنکاندوویەتی دواتر تەرمەکەشی سووتاندووە، هەروەها لە مانگی یەکی (2020) تەرمەکەی لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریکا دۆزرایەوە.

بە پشتبەستن بە بەڵگەنامەکانی دادگا ئاماژەبەوەکراوە، ئەو ژن و مێردە عێراقییە لە (2014) ڕوویان لەو وڵاتەکردووە، دواتر یاسر پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ژنێکی تر دەبەستێت و لێی دووگیان دەبێت، ئیبتیهالی هاوسەری بەم پەیوەندییە دەزانێت و لە کۆتایی ساڵی 2015 داوای جیابوونەوە دەکات، بەڵام چەند جارێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە هێرشی دەکرێتەسەر، بۆیە هەوڵى گەڕانەوەى بۆ عێراق دەدات.

بە وتەى داواکارانی گشتی ئەمەریکا، تۆمەتبار توڕە و نیگەران بووە لەوەى، هاوسەرەکەى شەوانە لەگەڵ هاوڕێیەکانى دەچێتەدەرەوە و بەشدارى بۆنەى ئایینى مەسیحییەکان کردووە.

لە رێگەی ئەنجامی پشکنینى دی ئێن ئەی، یاسر لە ناو ئۆتۆمبێلەکەى جلوبەرگ و جێپەنجەى ئیبتیهال دەرکەوتووە. هەروەها ڤینا سلینگ، سەرۆکی پسپۆڕی پزیشکی دەڵێت، ئیبتیهال خنکێندراوە ئینجا جەستەی سووتێندراوە، چونکە هیچ شوێنەواری دوکەڵی ئاگر لە سییەکانی نەدۆزراوەتەوە. 

هاوكات یاسر لە دانیشتنی دادگادا دانی بەوەداناوە، کە ڕۆژێک بەر لەوەی هاوسەرەکەی بکوژێت، شەڕ لە نێوانیان روویداوە لەسەر هەڵبژاردنی کوڕەکەیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین