كۆریاى باكوور په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ مالیزیا پچڕاند و هه‌ڕه‌شه‌یش له‌ ئه‌مریكا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆریاى باكوور رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى ته‌واوى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ مالیزیا ده‌پچڕێنێ. هه‌ڕه‌شةیش له‌ ئه‌مریكا ده‌كات. ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ دىَ مالیزیا هاووڵاتییه‌كى كۆرى بۆ ئه‌مریكا دوورخسته‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى ئادار بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر ده‌ركردنى هاووڵاتییه‌كى كۆریاى باكوور له‌ لایه‌ن مالیزیاوه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆریاى باكوور له‌ رێى راگه‌یه‌نراوێكه‌ پچڕاندى په‌یوه‌ندى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مالیزیا راگه‌یاند و هه‌ڕه‌شه‌يش له‌ ئه‌مریكا ده‌كات.

ماڵپه‌ڕه‌ رووسییه‌كه‌ ده‌ڵێ ئه‌و هاووڵاتییه‌ كۆرییه‌ به‌ پێشێلكردنى سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى سه‌ر پیۆنگیانگ "پایته‌ختى كۆریاى باكوور" تۆمه‌تبار ده‌كرێت، له‌وه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ى ئه‌نجام داوه‌ و كه‌لوپه‌لى بۆ وڵاته‌كه‌ى هاورده ‌كردووه‌.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆریاى باكوور ده‌ڵێ، "مالیزیا هاووڵاتییه‌كى بێتاوانى ئێمه‌ى فرۆشتووه‌ و بۆ ئه‌مریكاى ده‌ركردووه‌، ئه‌مه‌ تاوانێكه‌ قبووڵ ناكرێت".

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌مریكایش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆریاى ده‌ڵى، "باجى ئه‌م كاره‌ ده‌دات"
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین