واده‌ى تاوتوێكردنى بودجه‌ى 2023 دیارى ده‌كرێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

معین كازمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كرد، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق وه‌زاره‌تى دارایى و پلاندانانى راسپاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بودجه‌ى گشتى 2023 ئاماده‌بكه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ مانگى كانوونى دووه‌مى ساڵى نوێ له‌ په‌رله‌مان تاوتوێ بكرێت.

معین كازمى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24/ تشرینى دووه‌م/2022  لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و ده‌ڵێ، "محه‌مه‌د شیاع سوودانى وه‌زاره‌تى دارایى و پلاندانانى راسپاردووه‌، بۆئه‌وه‌ى په‌له‌ بكه‌ن له‌ ئاماده‌كردنى بودجه‌ى گشتى 2023" 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌شێكى زۆرى بودجه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ وه‌به‌رهێنان و ته‌واوى بودجه‌كه‌یش له‌گه‌ڵ كارنامه‌ى حكومه‌ت ده‌گونجێنرێت.

پێشبینیش ده‌كات له‌ مانگى كانوونى دووه‌مى ساڵى داهاتوو بودجه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت كه‌ قه‌باره‌كه‌ى 150 تریلیۆن دینار ده‌بێت. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین