پارێزگاى هەولێر: سبەى لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن پشووى فەرمیە کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگاى هەولێر لە بارەى دەوامى خوێندنى قوتابخانەکان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لەسەرجەم ناوەندەکانى خوێندن سبەى پشووى فەرمى" دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە (25/تشرینى دووەم/2022) پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بەپێى ئەو دەسەڵاتەى وەزارەتى پەروەردە بە پارێزگاکانى داوە، بەهۆى خراپى کەشوهەوا، سبەى ڕۆژى شەممە لەسەرجەم ناوەکانى خوێندن پشووى فەرمى دەبێت.

دەقى ڕاگەیەندراوى پارێزگای هەولێر:

بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی هاتوچۆ، ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی پەروەردە ژمارە(247) لە ٧ی ٦ی ٢٠٢٢، و هۆشدارییەکانی (وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم)، بەڕێز پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا:

 لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سەربە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر و پەیمانگەکانی پێنج ساڵی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەولێر ، رۆژی شەممە ٢٦ ی ١١ ی ٢٠٢٢ پشوو بێت بۆ دەوامی ئەو ناوەندانەی خوێندن. 

به‌ هیوای سه‌لامه‌تی هه‌موولایک.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر 

25ی 11ی 2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین