نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: هێرشه‌كانى توركیا بووه‌ته‌ هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراى ده‌كات هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر سنووره‌كانى عێراق و سووریا هۆكاره‌ بۆ زیادبوونى په‌تاى كۆلێرا له‌و ناوچانه‌.

دوێنێ هه‌ینى 25/تشرینى دووه‌م/2022 ماڵپه‌ڕى ریلیف وێبى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات توركیا له‌ سنووره‌كانى عێراق و سووریا به‌ هۆى هێرشه‌كانییه‌وه‌، چه‌ندان وێستگه‌ى ژێرخانى ناوچه‌كه‌ى له‌ناوبردووه‌، بۆیه‌ كۆسپى بۆ هه‌وڵه‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دروست كردووه‌، كه‌ بۆ گه‌یاندنى پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان ده‌درێن. 

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ پێویستى ده‌زانێ ئه‌نقه‌ره‌ رێز له‌ كۆششه‌ مرۆییه‌كانى تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت. له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، "به‌رزبوونه‌وه‌ى بۆردومانەکانى توركیا و به‌ ئامانجگرتنى ژێرخانى ناوچه‌كه‌ وه‌ك وێستگه‌ى وزه‌ و پاڵه‌وگه‌ى ئاو، بۆته‌ هۆى لاوازبوونى خزمه‌تگوزارییه‌كانى خه‌ڵكى سڤیل و مه‌ترسیداركردنى ژیانیان".

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ كه‌مپى ئاواره‌كان له‌ باكوورى سووریا و عێراق حاڵه‌تى زیاترى نه‌خۆشى كۆلێرا تۆمار كراون. 

به‌ پاساوى جیاواز توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر سنوورى هه‌رێمى كوردستان و رۆژئاواى كوردستان، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایى رێكخراوه‌ مرۆییه‌كانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین