خۆپیشاندانێکی فراوانی ژنان لە عەفرین بەڕێوەچوو هەواڵ

هێما جه‌بار، نوچه‌نێت

لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنان، لە عەفرین بە بەشداری سەدان ژن خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو جیا لە رەتکردنەوەی توندوتیژی ژنان، خۆپیشانده‌ران لە دژی هەوڵەکانی تورکیا بۆ سەر شارەکەیان وەستانەوە.

بەپێیی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاوکراوەتەوە، دوێنێ هه‌ینى 25 /تشرینى دووه‌م/ 2022 لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە ناوچەی شه‌هبا لە عەفرین، ژنان خۆپیشاندانێکی گەورەیان سازکرد و جیا لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ژنان، سەرکۆنەی ئەو ئۆپراسیۆنە و داگیرکاری دەسەڵاتی تورکیایان کرد بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

لە راپۆرتەکان ئاماژە بەوەشکراوە، ژنان بۆیە لە خۆپیشاندانەکە بە دروشمەکانیان لە دژی داگیرکارییەکەی تورکیا وەستانەوە چونکە ئەو ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانى توركیا بۆ رۆژئاواى كوردستان لێکەوتەی خراپی بۆ ژنان هه‌بووه‌.

ئەو ئۆپراسیۆنە تورکیا لە (18/ئاداری/2018) ئەنجامیدا و شاری عەفرینی داگیرکرد، بە هۆیەوە 150 هەزار کەس ئاوارە بوون کە زۆریان ژن و منداڵ بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین