جیا له‌ هه‌رێمى كوردستان.. ئێران هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جیا له‌و هێرشانه‌ى هێزه‌كانى سوپاى پاسداران بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، ئێواره‌ى دوێنێ ئێران هێرشێكى مووشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى حه‌سه‌كه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان ئه‌نجام داوه‌.

ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى 25/ تشرینى دووه‌م/2022 دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ى شه‌دادى كرا له‌ پارێزگاى حه‌سه‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستان، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو، به‌رپرسانى ئه‌مریكا لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ داوه‌ و به‌ڵام هیچ لایه‌نێكیان تۆمه‌تبار نه‌كردووه‌.

ئه‌مڕۆ روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌، كه‌ ئێران و میلیشیاكانى له‌پشت ئه‌و هێرشه‌وه‌ن. روانگه‌ى سوورى ده‌ڵێ، "میلیشیاكانى ئێران ئه‌وانه‌ى له‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌پشت ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ن كه‌ ئێواره‌ى دوێنێ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى له‌ شارى شه‌دادى له‌ پارێزگاى حه‌سه‌كه‌".

روانگه‌ى سووری ده‌شڵێ، "هاوشێوه‌ى ئه‌و به‌ ئامانجگرتنه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا هه‌بووه‌ كه‌ میلیشیاكانى ئێران له‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ ئه‌نجامیان داوه‌". روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ باسى له‌وه‌ كردووه‌، ئێران به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌یان چه‌كدارى ئاماده‌كردووه‌ له‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌دان.

جگه‌له‌ رۆژئاواى كوردستان، ئێران له‌ ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار به‌ درۆن و مووشه‌ك هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان،له‌و هێرشانه‌یش چه‌ندان قوربانى هه‌بووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین