سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و هاوپەیمانى عەزم جەخت كاركردنى هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌ك تیمێك دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دواى سەردانیکردنى بەغدا، یەکەم کۆبوونەوەى لەگەڵ سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى عه‌زم ئەنجامدا.

به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (27/تشرینى دووەم/2022)‌ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى عه‌زم كۆبووه‌وه‌.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا "دوایین پێشهاته‌ سیاسى و ئه‌منییه‌كانى وڵاتیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ پێویستیى و گرنگیى هاریكارى هاوبه‌شى هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌كان و پشتگیرى له‌ حكوومه‌تى نوێى فیدراڵى بۆ سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى كرده‌وه‌."

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌كانى هاوپه‌یمانیى عه‌زم ئاماده‌ى بوون، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ گیانى پێكه‌وه‌یى و هاووڵاتیبوون و كاركردنى هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌ك تیمێك، كرده‌وه‌."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین