ئێران پلانی نوێ بۆ کۆنترۆڵکردنی عەقڵی قوتابیان جێبەجێ دەکات ئێران

نوچەنێت: رادیۆ فەردا

سکرتێری ستافی هاوکاریی حوزەی علمییە (قوتابخانەی ئایینی) و پەروەردە باس لەوە دەکات کە بەگوێرەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی "ئەمین" ئەرکی نوێ دیاری کراوە بۆ بەشداریکردنی خوێندکارانی ئایینی لە پەروەردەی خوێندکاران، کە بریتین لە "گرنگیدان بە شێوازی ژیانی ئیسلامی- ئێرانی و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری لەگەڵ ڕێبازی ئیسلامی".

ڕۆژی هەینی ٢٥ی ئەم مانگە، حەمید نیکزاد ڕایگەیاند،  کە بەشێکی بەرچاو لە خوێندکارانی حەوزەی علمییە، پەیوەندییان بە گروپی ڕاهێنەرانی پلانی ئەمین لە ساڵی خوێندندا کردووە.

ناوبرا پێشتریش ئاماژەی بەوە کردبوو، کە ٢٠ هەزار پیاوی ئایینی لە سایەی پلانی ئەمین لە قوتابخانەکانی وڵاتدا ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن.

ڕۆژی هەینی، نیکزاد گوتوویەتی، کە بوونی پیاوانی ئایینی "پسپۆڕی پەروەردەی منداڵان و هەرزەکاران" لە نێو خوێندکاراندا بۆ وەڵامدانەوەی پێویستییە ئاینییە سەرەتاییەکانە، بە مەبەستی بەهێزکردنی ناسنامەی ئایینی خوێندکاران بە ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ خوێندکاران.

هاوکاری وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ حەوزەی علمییە، بە پشتبەستن بە پەسندکردنی بڕگەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران، کە لە ساڵی ١٩٧٩ دا کە بڕیار درا "٢٥ هەزار خوێندکاری حەوزەی علمییە لە ژن و پیاو" لە سیستەمی خوێندنی وڵاتدا دابمەزرێن. ئەم وەزارەتە لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا بە فەرمی ڕایگەیاند، کە ئامانج لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە "بە ئیسلامی کردنی قوتابخانەکانە".

هەروەها بەرپرسانی حەوزەی علمییەش بە پشتبەستن بە بڕیارێکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیری دەڵێن "١٠% هەموو دامەزراندن لە پەروەردە و ڕاهێناندا دەبێت پشکی ئێمە بێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین