دواى دیدارى شاندێكى ئه‌مریكى ئێران به‌ دواى سوودانى ده‌نێرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دواى دیدارێكى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مریكا كه‌ بۆ تاوتوێكردنى هێرشه‌كانى ئێران و توركیا هاتبوون، ئێران بانگهێشتى سوودانى ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانى تاران بكات.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27/ تشرینى دووه‌م/2022 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئێران له‌دواى دیداره‌كه‌ى سوودانى له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌مریكا،  له‌ رێى محه‌مه‌د كازم ئال سادق باڵوێزى ئێران له‌ عێراق، بانگهێشتنامه‌ى بۆ سوودانى ناردووه‌، بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانى تاران بكات.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ سه‌رنج ده‌داته‌ سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى كۆنگرێسى ئه‌مریكا كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تى مارك تاكانۆ سه‌ردانى عێراقى كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى هێرشه‌كانى توركیا و ئێران بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكات.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ ده‌شڵێ، ئه‌و بانگهێشتكردنه‌ رۆژێك دواى ئه‌و لێدوانه‌ دێ كه‌ به‌رپرسێكى باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێران داویه‌تى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئێران له‌سه‌ر سنووره‌كانى عێراق.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین