دیلان مزەفەر: هێشتا کۆمەڵگە کارکردنى ژنانى لە راگەیاند لاپەسند نییە کولتوور

دیارى چوچانى: تایبەت بە نوچەنێت

ڕاگەیاندکار و پێشکەشکارێکى ژن لە سلێمانى ئاماژە بەوەدەکات، هێشتا کۆمەڵێک ئاستەنگ لە بەردەم ژنان دا هەیە  كارى ڕاگەیاندا و دەشڵێت، "هێشتا کۆمەڵگای کوردی زۆر لای پەسەند نییە کە خانمێک دەرکەوێت و کاری میدیای بکات."

دیلان مزەفەر، ڕاگەیاندکار و پێشکەشكارى دەزگایەکى ڕاگەیاندن لە سلێمانى، تایبەت بۆ نوچەنێت، لە بەسەرکردنەوەیەکى کورتدا باس کارى ڕاگەیاندن و کارکردنى وەک بێژەر باس دەکات.

ئەو ڕاگەیانکارە ئاشکراى دەکات، ئەگەر کارى بێژەرى نەکردبایە، لە بەشێکى تر کارى دەکرد و وەک خۆى دەڵێت، "بێگومان تەواوی کارەکانی ڕاگەیاندن تایبەت و پیرۆزن لای من، بەڵام ئەگەر لە پێش کامێرا نەبوومایە پێم خۆش بوو کاری مۆنتاژ بکەم."

زۆربەی کۆمێنتەکان کە بۆم دێ سەیرو نامۆیە

دیلان مزەفەر، سەبارەت بەو کۆمێنتانەى لە سۆشیال میدیا بۆى دەنووسرێ بە نوچەنێتى ڕاگەیاندن، "زۆربەی کۆمێنتەکان کە بۆم دێ سەیرو نامۆیە، بەڵام ئەوەی کە لە دڵم دەرناچێ ئەو کۆمێنتانەن کە تێیدا جنێو یاخود تەشهیر بە دایک و باوکم دەکرێت، چونکە لای من ئەو دوو کەسە گەورەو پیرۆزن دەنا قسەکانی تر، کە ڕوخێنەرن کارم تێناکات."

دەربارەى ئەو بۆچوونەى کە ئێستا لە سیۆشیال میدیا دروستبووە، کە گوایە بەشێک لە خانمە پێشکەشکارەکان لەدەزگاکانى ڕاگەیاند ئیستغلال دەکرێن، دیلان مزەفەرە دەڵێت، "سەبارەت بە ئیسیغلالی خانمێک لە میدیاکاندا من دەیگەڕێنمەوە بۆ خودی کەسایەتی خانمەکە لەگەڵ ئەو شوێنەی کە تیێیدا کاردەکەیت، چونکە ئەو دەزگایەی کاری تێدا دەکەت زۆر گرنگە کە شوێنی پاڕێزراو بێت بۆ خانمێک کە کاری میدیا دەکات."

ئەو خانمە ڕاگەیاندکارە سەبارەت بەکارى ئێستاى لە ڕاگەیاند بۆ نوچەنێت گوتیشى، "ماوەی سێ ساڵە لە دیپلۆماتیک کار دەکەم، دیپلۆماتیک بە قوتابخانەیەک دەزانم بۆ فێربوونی کاری میدیای خۆم و تەنها لەوێ کارم کردووە، ئیستاش هەر لە دیپلۆماتیک کار دەکەم و بە ماڵی دووەمی خۆمی دەزانم، تا ئەو ڕۆژەی ئەوان منیان پێویست بێت بۆ کاری میدیای من لەگەڵیان دەمێنمەوە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین