به‌هۆى سزاكانى ئه‌مریكا نرخى دۆلار له‌ عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئابووریناسان ده‌ڵێن به‌ هۆى سزاكانى ئه‌مریكا فرۆشتنى دراوى بیانى له‌ بانكى ناوه‌ندى عێراق دابه‌زیوه‌ و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار به‌رز بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27/ تشرینى دووه‌م/2022 ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌گوێره‌ى داتاكان فرۆشى دراوى بیانى بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا "تشرینى دووه‌م" كه‌مى كردووه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێك رۆژدا بۆ كه‌متر له‌ 100 ملیۆن دۆلار دابه‌رزیوه‌، كه‌چى پێشتر بۆ سه‌رووى 250 ملیۆن دۆلار به‌رزده‌بووه‌.

نه‌بیل مه‌رسوومى  ئابووریناس له‌ لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، "به‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا 14 بانكى خستووه‌ته‌ لیستى ره‌شه‌وه‌، چونكه‌ له‌ كارى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ به‌شداربوون، بانكى ناوه‌ندى فرۆشى خۆى له‌ دۆلار دابه‌زاند".

ئه‌و ئابووریناسه‌ باسى له‌وه‌یش كردووه‌، به‌مه‌یش خسته‌ڕووى دۆلار له‌ بازاڕه‌كانى عێراق كه‌مده‌بێته‌وه‌ و ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریكى له‌ 150 هه‌زار دینار نزیك بێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین