توندوتیژی بەرانبەر ژنان لە جیهاندا لە بەرزبوونەوەدایە هەواڵ

نوچەنێت:

بە پێی زانیارییەکانی ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کار و باری ژنان مەزەندەکراوە لە جیهاندا لە هەر سێ ژنێک لانیکەم یەکێکیان جارێک تووشی توندوتیژی جەستەیی و دەستدرێژی سێکسی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27/تشرینی دووەمی/2022) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، لەگەڵ چالاکییەکانی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، توندوتیژی جەستەیی و دەستدرێژییە سێکسییەکان رووی لە زیادبوون کردووە، بە جۆرێکە لە هەر سێ ژنێک لە جیهاندا یەکێکیان گەر بۆ یەکجاریش بێت رووبەرووی توندوتیژی دەبێتەوە.

هەروەکو لە راپۆرتەکەدا هاتووە، زۆربەی زۆری ئەو ژنانەی کە لە دەرەوە کاردەکەن، رووبەرووی حاڵەتی توندوتیژی دەبنەوە لەلایەن ئەو کەسانەی کە هاوپیشەیانن، یاخود لە هەمان شوێنی کارکردن لەگەڵیانن، بەرزبوونەوەکە بە رادەیەکە کە بە ڕێژەی %70ی ئامارەکان پێکدەهێنن.

هەروەها باس لەوەشکراوە، هاوکات بازرگانیکردن بە مرۆڤیش روو لە زیادبوونە، کە %70ی قوربانییەکان لە کچان و ژنان پێکدێت، هەروەها  لە نێویان %50ی پێکهاتووە لە ژنی پێگەیشتوو، و لە کۆی سێ منداڵی قوربانی بازرگانی مرۆڤ دووانیان کچی گەنجن.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەو بارەیەوە دەڵێت، "هۆکاری زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی قەیرانی وڵات، گۆڕانی کەش و هەوا، ململانێیە جیهانییەکان و ناسەقامگیری ئابوری".

هەر بە پێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان %45ی ئەو ژنانەی کە توندوتیژیان بەرانبەر کراوە جگە لە خۆیان ژنانی تریش دەناسن کە رووبەرووی ئەوجۆرە پێشێلکارییە دەبنەوە.

ئا: هێما جەبار

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین