كیسەنجەر هۆشداری لە ژيرى دەستكرد دەدات وەرگێڕان

نوچەنێت

دیڤید ئگناتیۆس، رۆماننووسی ئەمەریكی لە بابەتێكی لە رۆژنامەی (واشنتن پۆست) ئاماژە بەوە دەكات هێنرى كيسەنجەر دەڵێت، "ئێمە بە چەندین ئامێر دەورەدراوین، بیركردنەوەی راستەقینەیان نازانین.

ئیگناتیوس ئاماژە بەوە دەكات كیسەنجەر زۆر بایەخ بە چۆنییەتی دیاریكردنی مەترسیە وێرانكەرەكانی ژيرى دەستكرد دەدات، كە هێزەكەی لە هەر بۆمبێك گەورەترە. 

هێنری كیسەنجەر لە (16)ی ئەم مانگەلە وتارێكی لە واشنتن ژيرى دەستكردی بە بەرەی نوێی كۆنتڕۆڵكردنی چەك وەسف كرد، گوتیشی، "هێزە سەرەكییەكان نەگەیشتینە دانانی هیچ سنوورێك بۆ كاریگەرییەكانی ژيرى  دەستكرد، ئەوەش زۆربە ئاسانی بەرەو كارەساتە."
ئەو هۆشدارییەی كیسەنجەر وەك ئاماژەیەكە بۆ ئەو دڵەڕاوێكەی جیهان سەبارەت بە هێزی ئامێرە نوێيەكان، لەم رووەوەی لەگەڵ جەنگ و بازرگانی و دارایی ئاوێتە دەبن.
كیسەنجەر بابەتەكەی بەناوی (پیاو ــ ئامێر ــ پەروەردگار) 
هۆكارى قسەكانی كیسەنجەر لەبەر ئەوەيە سیستەمی ژيرى  دەستكرد دەتوانێت جەنگ بگۆڕێت، چونكە یاری شەتڕەنج و یارییە ستراتیژیەكانی تری لەبەردەستە، هەروەها توانای هەندێك جووڵەی هەیە مرۆڤ بیری لێناكاتەوە. 

هێنرى كيسەنجەر دەشڵێت،  "ئەوەی باسی دەكەم خستنەڕووی چەند پرسیارێكی رەوایە لەسەر ژيرى  دەستكرد، ئەوەش دەگاتە هەندێك ئەنجامی پێویست وەك ئەنجامی ئێمە نییە، چونكە ئێمە بەچەندین ئامێر دەورە دراوین، نازانین بیركردنەوەی راستەقینەیان چۆنە، چۆن دەتوانی كۆتوبەند لەسەر ئامێرەكان دابندرێت."

كیسەنجەر داواشی لە ئەمەریكا و چین كرد وەك دوو وڵاتی زەبەلاحی تەكنەلۆژی گفتوگۆ لەسەر دانانی چەند پێوەرەكی ئاخلاقی بكەن، سەبارەت بە ژيرى  دەستكرد. 

سەبارەت بە چەكی ئەتۆمی هێنری كیسەنجەر گوتی، "چەكی ئەتۆمی توانای ژيرى  دەستكردی نییە، بۆ بەگەڕخستنی خۆی بە پشتبەستن نييە، بەڵام ئايا چەمكی ژيرى  دەستكرد و بیركردنەوەی تایبەتی، خودی مەترسیەكەیە، یاخود هەڵبژاردنی ئامانجەكانی."

كاتێك پرسیاری سەبارەت بە گەشبینی لەسەر توانای مرۆڤ بۆ دیاریكردنی توانا وێرانكارییەكانی ژيرى  دەستكرد لێكرا  كیسەنجەر گوتی، "پارێزگاری لەگەشبینی خۆم دەكەم، كە ئەگەر ئەو كێشەیە بە كردەیی چارەسەر نەكەین، ئەوە بەكردەیی وێرانمان دەكات و هیچ بژاردەیەكمانى ترمان نییە." 

سەرچاوە: عربى 21

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین