پەیکەرتاشێکى کورد  کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

زیرەک میرە هونەرمەندی پەیکەرتاش، لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێتی راگەیاند، "پەیکەرێک بەناوى (لە چاوەڕوانیدا) لەبەردەم هەرە گەورەترین کەمپەکانی هۆڵەندا، دروستکردووە، کە زیاتر لە حەوت هەزار کەس لەو کەمپەدا دەژین و لە چاوەڕوانی مافی پەنابەری وەرگرن."

ئەمڕۆ دووشەممە (28/ تشرینی دووەم/2022) زیرەک میرە هونەرمەندی پەیکەرتاش، لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت گوتی، "پەیکەرى( لە چاوەڕوانیدا)سپۆنسەری لەلایەن شارەوانی فریزلاندەوە بودجەی بۆ دابینکراوە، بەهاوکاری رێکخراوی (کووا) هەردوولا سپۆنسەری پڕۆژەکەیان کرد."

ئەو پەیکەرتاشە سەبارەت بە بیرۆکەی ئەو پڕۆژەویە دەڵێت، " ئەو پڕۆژە بۆ ماوەی هەشت مانگ کارم تێدا کردووە بەرزییەکەی سێ مەترە، لە ماتریالی مەڕمەڕی ورد و ئیپۆکسی و پاودەری بڕۆنز و ئاسن بەکار هاتووە لە پڕۆژەکەدا، هەروەها پڕۆژەکە بە ناونیشانی (لە چاوەڕوانیدایە).

زیرەک میرە ئاماژەى بەوەشکرد، "پەیکەرەكە لەبەردەم هەرە گەورەترین کەمپەکانی هۆڵەندایە، کە زیاتر لە حەوت هەزار پەنابەر لەو کەمپەدا دەژین و لە چاوەڕوانى وەرگرتنى مافی پەنابەرین."

ئەو پەیکەرتاشە بۆ نوچەنێت گووتیشى، "ئەم پەیکەرە باس لەوە دەکات ئەو خەڵکە لە چ چاوەڕوانییەکدا دەژین، ئەو تەکنیکەى لە پەیکەرەکەدا کار م لەسەرکردووە، رسکێکی ئەندازەییم لە پەیکەرەکەدا جێگیر کردووە، ئەویش ئەوەیە هەردوو پەیکەرەکە لە بەربوونەوەدان، کاتێک کە دەموچاوی سەرەوە بەرزییەکەی (١٨٠)سم بەرز دەبێت لە بەربوونەوە و بەرنەبوونەوەدایە، کاتێک کە دەیبینی دەردەکەوێت لە دڵەراوکێدایت بەردەبێتەوە، خۆم ئەو تەکنیکەم زۆر بەدڵە، بەخۆشحاڵییەوە پڕۆژەکە پڕۆژەیەکی سەرکەوتوو بوو".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین