لە هەولێر یادى هونەرمەندان (شەماڵ سائیب، تەحسین تەھا، فوئاد ئەحمەد) دەکرێتەوە کولتوور

دیارى چوچانى: تایبەت بە نوچەنێت

بەڕێوبەرایەتی گشتی ھونەری ھەولێر، لە ڕێورەسمێکدا یادى هەر یەک لە هونەرمەند (فوئاد ئەحمەد، شەماڵ سائیب، تەحسین تەها) دەکاتەوە، بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکانى ئەو بەڕێوەبەرایەتییەش بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، بە بودجەیەکى کەم ئەو چالاکییە ئەنجام دەدەین.

ئەمڕۆ دووشەممە (28/تشرینى دووەم/2022) ژیان نەجمەدین، بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری ھەولێر سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، گساڵانە بەو بودجە کەمەی بۆمان دابین دەکرێت چالاکییەکانی خۆمان دەکەین، ئەمجارە یادى سێ ھونەرمەند (شەماڵ سائیب و تەحسین تەھا و فوئاد ئەحمەد) دەکەینەوە.

ژیان نەجمەدین زیاتر روونیکردەوە، "شەماڵ سائیب لە سلێمانی یەکەم ھونەرمەندە، لە پێش فوئاد ئەحمەد و تەحسین تەھا-وە کە دەستی بەکاری ھونەری کردووە لە سلێمانی و دواتر ھاتووە لە ھەولێر ژیاوە، تەحسین تەھا-ش لە دھۆک و فوئاد ئەحمەدیش یانی ھەریەک لەو ھونەرمەندانە لە ھەولێر ژیانیان کردووە، ھەولێریش بێوەفا نییە بەرامبەر ئەو ھونەرمەندانە کە کارى هونەریان لێرە کردووە، ئێمەیش پێمان خۆش بوو وەفائەن بۆ ئەوان بە سێ خەڵاتی ڕێزلێنانمان ئامادە کردووە بۆ ماڵباتەکانیان لەگەڵ سێ ھونەرمەندیش گەشتێک دەکەن بە ناو گۆرانییەکانی ئەواندا ئەمڕۆ گۆرانییەکانی ئەوان زیندوو دەکەنەوە"

بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و ھونەری ھەولێر گووتشى، "ماوەی چالاکییەکە تەنیا یەک ڕۆژە ئەمڕۆ ئێوارە سەعات چوار و نیو دەستپێدەکات لە ھۆڵی ڕۆشنبیری."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین