میسڕ پێشوازیى لە هەنگاوێکى تورکیا دەکات تورکیە

نوچەنێت:

لە هەفتەى ڕابردوو، تورکیا داواى لە کەناڵەکانى ڕاگەیاندنى ئۆپۆزیسیۆنى میسڕ کرد ڕەخنەکانیان بەرامبەر حکوومەتەکەى عەبدولفەتاح سیسى ڕابگرن، لەبەرامبەردا وه‌زیری راگه‌یاندنی میسڕ، ئەم داوایەى توركیا، بۆ دروستکردنى کەشێکى لەبار بۆ دەسپێکردنى گفتوگۆ لەنێوان هەردوولا بە هەنگاوێکى گرینگ وەسفکرد.

وسامه‌ هه‌یكه‌ل وه‌زیری راگه‌یاندنی میسڕ، به‌ ئاژانسی"سه‌بوتنیك"ی میسڕی راگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كانی سه‌ر به‌ ئیخوان موسلیمنی میسڕی گرتیتیه‌به‌ر ده‌بێته‌ هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای نوێ بۆ گفتوگۆکان و چارەسەرکردنى  ئەو کێشە و دۆسیه‌ هه‌ڵواسراوانەى چەند سالێ ڕابردوو لە نێوان میسڕ و توركیا دا هەیە. 

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانییدا  ئوسامە هەیکەل راشیگه‌یاند، هه‌موو گفتوگۆیه‌كی دوولایه‌نه‌ پێویستی به‌ ئارامی و كه‌شێكی گونجاوه‌، به‌ڵام ده‌نگه‌ ناڕازیەکان و هێرشه‌ نه‌گونجاوه‌كانی ئۆپۆیسیۆنی میسڕی له‌سه‌ر خاكی توركیا بەرامبەر میسڕ، بۆ هیچ گفتوگۆیه‌ك گونجاو نییه‌. 

كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا داوایان له‌ كه‌ناڵەکانى "شه‌رق" و "موكملین" و "وه‌ته‌ن" كرد، کە سەر بە ئۆپۆزیسیۆنى میسڕین، ره‌خنه‌كانیان به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی میسڕ كه‌م بكه‌ننه‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی ئیخوان موسلمین به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ی توركیا تا ئێستا هیچ لێدوانێكی ره‌سمی نه‌داوه‌.

لە ساڵی 2013 سوپای میسڕی به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، كوده‌تایەکی سه‌ربازی به‌سه‌ر میسڕ محه‌مه‌د مورسی كرد و سه‌ركرده‌ی ئیخوان موسلمین و سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی میسڕییدا كرد، توركیا له‌و وڵاتانه‌ بوو به‌توندی دژی ئه‌و كوده‌تایه‌ وه‌ستا، هەر بۆیە تا ئێستا دانی به‌ شه‌رعیه‌تی جککومەتەکەى عه‌بدولفه‌تاح سیسی نه‌ناوە.

سەرچاوە: رووسیا ئەلیوم

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین