ئەردۆغان هۆشدارى دەداتە یۆنان تورکیە

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداری بە یۆنان دەدات و دەڵێت، "پێویستە یۆنان لەو رێگە هەڵەی بگەرێتەوە کە گرتویەتیەبەر و دەستبەرداری پڕچەککردنی ئەو دورگانە بێت."، هاوکات دەشڵێت، "هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە سەردەمێکی نوێیە لە سووریا."

ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای کۆبوونەوەکانی لووتکەی سەرۆکی دەوڵەتانی رێکخراوی هاریکاری شەنگهای لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆبووەوە لەدوای و گەرانەوەی بۆ وڵاتەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان لەگەڵ بەرێز پووتین ئەنجامدا، ئەوەی ئێمە چاوەروان دەکەین لە ڕووسیا، جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا بە ڕێگەی ئاشتی بە زووترین کات کۆتایی پێبهێندرێت."

سەرۆکی تورکیا لەبارەی گەرانەوەیان بۆ بەرنامەکانی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35ـی ئەمەریکا و فڕۆشتنی سیستەمی بەرگریی ئێس 400ـی رووسی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا تاوتوێی ئەو پرسەیان کردووە و دەڵێت، تورکیا هەنگاو بۆ ئەم پرسە دەنێت و لەگەڵ لایەنی واشنتۆن هەوڵە دیپلۆماسیەکان و گفتوگۆکانمان بەردەوامە. لەگەڵ ئەمەش پەرە بە فراوانبوونی بواری پیشەسازی بەرگریی و فڕۆکەی جەنگی کان دەدەین و دەستبەردانی دروستکردنی سیستەمی بەرگریی بەرهەمی خۆمان نابین. بەپێچەوانەوە ویستی وڵاتان  لە هەڵبژاردنی بەرهەمەکانی بواری بەرگرییزیاتر بووە، ئەمە بەهێزی تورکیایە و تورکیا رێگای راستی خۆی هەڵبژاردووە.  

سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی هێزەکانی سووریا دیموکرات "هەسەدە" ئەردۆغان گووتی، "هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە دەبێتە دەرگا بەرووی کردنەوەی سەردەمێکی نوێ لە سووریا و ناوچەکە، پێویستە لاپەرەی تیرۆر لە سووریا دابخرێت و سەردەمی توندو تیژی نەمێنێت."

سەرۆک کۆماری تورکیا دووپاتی کردەوە کە ئەوان لە هەموو وڵاتان زیاتر پێیان خۆشە سووریایەکی یەکگرتوو لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان بنیاتبنێت، چونکە خاڵی سەرەکی گەشەپێدان و ئاوەدانبوونەوەی ئەو وڵاتەیە."

لە درێژەی قسەکانیدا ئەردۆغان باسی لە یاسای چوارچێوە پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی ڕاشیگەیاند، "خاڵی سەرەکی جێبەجێکردنی یاساکە پێویستی بە چەکدانانی تەواوەتی و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوی پەکەکەیە، هەروەها پرۆسەکە هەنگاو بەهەنگاو بەرەوپێشەوە دەچێت، ئێمە پرۆسەی ئاشتی وەک پرسێکی کاتی نابینین، بەڵکو بەرنامە و ئامانجی پرۆسەکەمان لە سەرەتاوە داناوە."

سەبارەت بە ناکۆکییەکانیان لەگەڵ یۆنان سەرۆک کۆماری تورکیا هۆشداری بە وڵاتی دراوسێیان دەدات و دەڵێت، "پێویستە یۆنان لەو رێگە هەڵەی بگەرێتەوە کە گرتویەتیەبەر و دەستبەرداری پڕچەککردنی ئەو دورگانە بێت کە بریارە هێزی سەربازی لێی نەبێت و وانە لە مێژووی خۆیان وەرگەرن لە گرتنەبەری دژایەتیی ئێمە. ئەنقەرە بەهیچ شێوەیەک چاوی لە خاکی دراوسێ نییە، بەڵام هەرگیز دەستبەرداری مافەکانی خۆیان نابن." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین