تولای هەتیمئۆغڵولاری و تونجەر بەکرهان بە هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە تورکیە

نوچەنێت

دوای خۆ کاندید کردنەوەیان بۆ پۆستی هاوسەرۆکایەتیی دەم پارتی، دوێنێ هەریەک لە توڵای هەتیمئۆغڵولەری و تونجەر بەکرهان بە دەنگی (535) ئەندام وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە، هاوکات ئەندامێکی شاندی ئیمراڵی ئاشکرای دەکات کە بزووتنەوەیەکی نوێ بونیات دەنێنەوە.

ڕۆژی دووشەممە (2026/9/7) ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان دەم پارتی پێنجەمین کۆنگرەی یاسایی خۆی دوێنێ لە ناوەندی کەلتووری نازم حیکمەت لە ناوچەی یەنیماهالی لە ئەنقەرە ئەنجام دا. هەریەک لە تولای هەتیموئۆغڵولەری و تونجەر بەکرهان خۆیان بۆ هاوسەرۆکانی ئەو پارتە کاندید کردەوە.

دوای دەنگدانی ئەندامانی بەشداربوو لە کۆنگرەکە، بەکۆی (535) دەنگ دووبارە تولای هەتیموئۆغڵولەری و تونجەر بەکرهان بە هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە.

پەروین بوڵدان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی دوای بەشداریکردنی لە پێنجەمین کۆنگرەی دەم پارتی لەبارەی داهاتووی پارتەکەی رایگەیاند، "وەک پارتێک پێ دەنێینە قۆناغێکی نوێ، پیرۆزبایی لە پارتەکەمان دەکەین، بەیەکەوە لەگەڵ گەلی تورکیا خەباتێکی گەورە دەکەین لە پێناو ئاشتییەکی هەمیشەیی بۆ گەلەکەمان."

هەروەها بوڵدان ئاماژەی بەوەش کرد، "لەماوەی چەند مانگی داهاتوو کۆنگرەیەکی نوێ و بزووتنەوەیەکی نوێ و ناوێکی نوێ بونیات دەنێین و ئەمڕۆش ئەنجامدانی ئەم کۆنگرەیە یەکەم هەنگاوی قۆناغی نوێی پارتەکەمان بوو."

جێگەی باسە، دەم پارتی وەک هاوپەیمانی ئەکپارتی و مەهەپە لە پرۆسەی ئاشتی نوێی تورکیا بەشدارن وەک نوێنەری کورد و ئیمراڵی لە پەرلەمانی تورکیا. لە ئێستادا ڕۆلێکی بەرچاو دەبینێت لە دانوستاندنەکان و بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و جێبەجێکردنی یاسای پەیوەست چەکدانان و گەرانەوەی ئەندامانی پەکەکە بۆ تورکیا، هەروەها کۆتایهێنان بە شەڕی (40) ساڵەی سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین