ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید دەکاتەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی هەینی (2026/9/18) ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، ئەکن گولەرەک وەزیری دادی تورکیا لەبارەی کاندیدی داهاتووی پارتەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی تورکیا لەهەڵبژادنەکانی ساڵی (2028) دەڵێت، "بەرپرسیارێتیەکی گەورە کەوتۆتە سەر شاندی رێکخراو پارت و لایەنگرانی پارتەکەمان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، بەرێزەوە لەرێگەی یاساوە دەست لەناو دەست بەیەکەوە بۆ هاووڵاتیانمان ڕوونبکەیەنەوە بۆ سەدەی داهاتووی وڵاتەکەمان سەرۆک ئەردۆغان هەڵبژێرنەوە."
وەزیری دادی تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی ڕایدەگەیێنێت، "بەردەوام دەبین لە روونکردنەوەی هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەی تورکیایەکی دور لە تیرۆر، ئامانجی ئێمە لەدڵەوە برایەتییە و لەدڵەوە کارکردنە لەم پرۆسەیەدا، بۆیەش پێویستە بەهەموو شێوەیەک ئەمە بۆ گەلەکەمان روونبکەینەوە."
لەلایەکی دیکە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە وەک هاوپەیمانی جمهور لەگەڵ پارتەکەی ئەردۆغان بەفەرمی رایگەیاند کە کاندیدی داهاتووی پارتەکەیان ڕەجەب تەیب ئەردۆغانە و لەوبارەیەوە رایگەیاند، "کاندیدی ئێمە بەرێز ئەردۆغانە لە هەڵبژاردنی داهاتوو، چونکە ئەو شەش ساڵەی داهاتوو بۆ گەلی تورک زۆر گرنگە، زۆر شت ماوە بیکەین."
محەمەد ئوجورم ڕاوێژکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەر لەبارەی کاندیدبوونەوەی ئەردۆغان دەڵێت، "پێشبینی دەکەم لە (16)ـی نیسانی (2028) هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی بەرێوەبچێت، ئەم بەروارە گرنگە رۆژی ریفراندۆمە بۆ گواستنەوەی سیستەمی سەرۆکایەتیی و دواجاریش سەرۆک ئەردۆغان دەتوانێت خۆی کاندید بکاتەوە."
ئەو هەوڵانەی بەرپرسانی حکومەتەکەی ئەردۆغان دوای ئەوەدێت، ئەردۆغان لە وتارێکیدا لە ریزا رایگەیاند، پشتیوان بە خوا بەربەستەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو بەسەرکەوتووی تێدەپەرێنین."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment