تورکیا: بەردەوامى هەڕەشەى حووسییەکان مەترسى دەخاتە سەر بازرگانى جیهانى تورکیە

نوچەنێت

گوتەبێژى وەزارەتى بەرگریى تورکیا رایگەیاند، بەردەوامى هەڕەشەى حووسییەکان لە دەریاى سوور و باب مەندەب، بە تەنیا کاریگەرى لەسەر ئاسایشى ناوچەیى نابێت، بەڵکو کاریگەرى لەسەر بازرگانى نێودەوڵەتیى دەریایى و سەقامگیریى جیهانیش دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/9/17) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردووە، زەکى ئاکتورک، گوتەبێژى فەرمى وازەرەتى بەرگریى تورکیا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى بە توندى سەرکۆنەى هێرشە درۆنییەکانى سەر سعوودیە و هێرشەکانى دیکەى حووسییەکانى کرد، گوتیشى، پێویستە دەستبەجێ هێرشانەى هەڕەشە لە سەقامگیریى دەکەن رابگیرێن. 
ئاکتورک لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، هاوپەیمانى مەککە بۆ بەرگرى، رێککەوتنێکە لەسەر بنەماى بەرگریى و وەڵامدانەوەى بە کۆمەڵ بنیادنراوە، ئەو هاوپەیمانییە لە سایەى هەماهەنگى و هاوپەیمانى دێرینى نێوان تورکیا و پاکستان و سعوودیە درووست بووە.
سەبارەت بە ئامانجى ئەو هاوپەیمانیشە ئاماژەى بەوە کرد، ئەو هاوپەیمانییە هیچ وڵاتێک بە ئامانج ناگرێت، نابێتە جێگرەوەى پەیوەندییەکانى نێوان ئەو وڵاتانە و وڵاتانى دیکە.

گوتەبێژەکەى وەزارەتى بەرگریى تورکیا دەشڵێت، لەو چوارچێوەیە چالاکیمان دەبێت، ئامانج لێى پەرەپێدانى هەماهەنگى سەربازیى بەهێزکردنى ژێرخان و توانا بەرگرییەکانە بە هەماهەنگى نێوان هەر سێ وڵات، هەروەک کاریش دەکات لەسەر قووڵکردنەوەى ئەو هاوپەیمانییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین