تورکیا ڕۆڵێکی نوێ لە پرۆسەی ئاشتی بە ئۆجەلان دەدات تورکیە

نوچە نێت:

بۆ بەهێزکردنی قۆناغەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا پێگەیەکی تایبەت لە پرۆسەکە بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەدرێت، لەم بارەیەوە ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک کۆماری تورکیا رایەگەیاند، ڕێبەری پەکەکە دەبێتە ئەندامی لێژنەیەکی تایبەت بە چەکدانانی پەکەکە.

ئەمڕۆ هەینی (2026/9/17) ماڵپەڕی (habar 7) بڵاوی کردەوە، هەریەک لە حکومەتی تورکیا و پەکەکە پێداگیرن لە بەردەوامیدان بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، دوای پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە تایبەت بە جەکدانانی پەکەکە، محەممەد ئوجورم  ڕاوێژکاری باڵای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، بەمەبەستی پێدانی ڕۆڵێکی کارا لە پرۆسەی نوێی ئاشتیدا پێگەیەکی تایبەت لە پرۆسەکە بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەکە دەدەن.

سەبارەت بەو پێگە نوێیەی ئۆجەلان ئوجورم ئاشکرای دەکات، ئامانج لەو بڕیارە و پێدانی ڕۆڵێکی کارا بە ئۆجەلان، بۆ سەرخستن و دڵنیابوونەوەی پرۆسەکە و بەئامانجی هەڵوەشانەوەی یەکجاری پەکەکە و چەکدانانیانە.

هەروەها ڕاوێژکاری ئەردۆغان دڵنیایی دەدات و دەڵشڵێت، ئەم هەنگاوە بە هیچ شێوەیەک بەمانای ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان نایەت، بەڵکو تەنها بۆ زیادکردنی بەهێزکردنی پێگەیەتی لە قۆناغەکانی داهاتووی پرۆسەی ئاشتیدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین