نرخى کارتى مۆبایل لە هەرێمى کوردستان   كەمدەکرێتەوە بابەتی گشتی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم ئاشکراى دەکات، نرخى کارتى مۆبایل کەمدەکرێتەوە و دەشڵێت، "ئەم بڕیارە لە (1-12-2022) دەچێتەواری جێبەجێکردنەوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (29/تشرینى دووەم/2022) کۆڕەک تیلیکۆم ڕاگەیاند، "بۆ سەرجەم بەشداربووەکانی کورەك تیلیکۆم ئاگادا دەکەینەوە کە باجی زیادکراوی 20%ی نرخی کارتی پڕکردنەوە ڕادەگیرێت، ئەوەش بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و ڕێنماییەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن".

ئەو کۆمپانیایە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا روونکردنەوەى زیاتر دەدات و دەڵێت، "نرخی کارت دەبێت بە هەمان بەهای خۆی کە نووسراوە، بۆ نموونە کارتی باڵانسی 5,000 بە نرخی 5,000 د.ع دەفرۆشرێت".

دەشڵێت، "سەرجەم بنکەکانی فرۆشتن و بریکارە ڕێگەپێدراوەکانمان لەم بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە و ئەم بڕیارە هەموو جۆرە کارتەکان دەگرێتەوە، و ئێمە بەرپرسیاری هیچ زیادەڕەوییەک نین".

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین