تەرمى ئافرەتێک بە سووتێدراوى دۆزرایەوە هەواڵ

نوچەنێت:

تەرمى ژنێک لە سنوورى شارۆچکەى چوارقوڕنە بە سووتێندراوى دەدۆزرێتەوە، بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیسى راپەڕین، تەرەمەکە بە هۆى ملوانەکەیەکى ملیەوە ناسراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/تشرینى دووەم/2022) بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین ڕاگەیاند، ژنێکی تەمەن (47) ساڵ بە ناوی ناسکە قادر، دوای نزیکه‌ی 10 ڕۆژ لە دیارنەمانی لە لایەن جوتیارێکەوە و لە کاتی زەوی کێڵان، لە نزیک قەزای دوکان ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوەتەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیس، ئەو تەرمەى دۆزراوەتەوە، ئاسەوارى لێدان و ئەشکەنجە بەسەر جەستەیەوە دیارە و دواى سووتاندنى نێژراوە.

پۆلیسى راپەڕین لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو ئافرەتە خاوەنى (5) منداڵەو دانیشتووی شارۆچکەی چوارقوڕنەیە، دوای دۆزینەوەی تەرمەکە، لە ڕێگەی ملوانەكه‌ی ملیەوە، له‌ لایه‌ن كچێكیه‌وه‌ ناسراوه‌ته‌وه‌.

هێزە ئەمنییەکانى سنوورى ئیدارەى راپەڕین لە ئێستادا سەرقاڵى لێکۆڵێنەوەن لە رووداوەکە و تاوەکو ئێستاش هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین