سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستگیر ده‌كرێت
نوچه‌نێت
به تۆمه‌تى تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵى هه‌یسه‌م جبوورى سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق و راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق ده‌ستگیركرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30 / تشرینى دووه‌م/ 2022 میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هه‌یسه‌م جبوورى سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیركراوه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ی ده‌ستى له دۆسیه‌ى دزینى سێ تریلیۆن دیناره‌كه‌ى ده‌سته‌ى باجى گشتى هه‌بووه.
هه‌یسه‌م جبوورى پێشتریش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران له‌ساڵى 2019 ماڵه‌كه‌ى سووتێنرا بوو، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به "گه‌نده‌ڵكار" وه‌سف كرا بوو. دواتر له لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو عێراق كرایه راوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى دارایى.
میدیاكانى عێراق باسیان له‌وه كردووه، گومانێكى زۆر له هه‌یسه‌م جبوورى ده‌كرێت، چونكه نزیكه‌ى 16 ملیار دینارى هه‌یه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment