داعش كوژرانی خەلیفەی خۆی راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان
ئەبوو عومەر موهاجیر، گوتەبێژی رێكخروی تیرۆرستی داعش لە تۆمارێكی دەنگی كوژرانی ئەبوو حەسەن هاشمی قوڕەشی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/ترشینی دووەم/  2022) ماڵپەڕی (سكای نیوز عەرەبی)بڵاویكردەوە رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە تۆمارێكی دەنگی بەبێ ئەوەی شوێن و كاتی دیاریكردنی كات و شوێن، كوژرانی خەلیفەی خۆی راگەیاند.

بەگوێرەی تۆمارە دەنگییەكە ئەبوو حوسێن حوسێنی قورەیشی كرا بە خەلیفەی نوێی داعش، بەمەش لەدوای راگەیاندنی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە، دەبێتە چوارەم خەلیفە. 

سەبارەت بەم هەواڵە جۆن كێربی، گوتەبێژی كوشكی سپی رایگەیاند، “كۆشكی پێشوازی لە هەواڵی مردنی خەلیفەی داعش دەكات."

رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە ساڵی (2014) ناوچەیەكی فراوانی لە سووریا و عێراق داگیركرد، لە ساڵی (2017) یەكەم شكستی عێراق تۆماركرد، پاشان لە ساڵی (2019) لە سووریا تەواوی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی لەدەستدا، بەڵام ئەندامەكانی تا ئێستا بەردەوامن لەو ناوچانە هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان و لە وڵاتانی جیهانیش هێرشی تیرۆرستی ئەنجام دەدەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین