وەزارەتى تەندروستى گۆڕانکارى لە بڕیارى رێکارەکانى کۆرۆنا دەکات
نوچەنێت:
بەپێى نووسراوێکى وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان، کە واژۆى د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى لەسەرە، لە بارەى رێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بڕیارێکى نوێى جەکرد.
هەروەک لە نووسراوەکەدا هاتووە دوای بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنیان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاریانداوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی پێداچوونەوە بە رێکارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنادا بکەین لەوانە، "داوانەکردنی (کارتی ڤاکسین) لە گەشتیارانی ( ناوخۆ و بیانی) هاتوو بۆ یان چوو لە هەرێمی کوردستان لە 1/12/2022."
وەزارەتى تەندروستى لەگەڵ ئەوەى جەخت بە کارهێنانى ماسک لە شوێنە گشتییەکان (داخراو و کراوە) دەکاتەوە، دەشڵێت، "جەختکردنەوە لە گشت وەزارەتەکان و فەرمانگە نەبەستراوەکان بە وەزارەت و دامەزراوە و فەرمانگە ناحکومییەکان دەربارەی گرنگی گرتنەبەری ئەو رێکارەنەی کە هانی کارمەند و فەرمانبەرەکانیان بدەن، چونکە ڤاکسین وەرگرتن کاریگەری خۆی سەلماندووە لە رووی کەمکردنەوەی رێژەی تووشبوون."

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment