ژنان بە پێشانگاى هونەرى بەرەنگارى توندوتیژى دەبنەوە هەواڵ

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

رێکخراوی مەسەلە، لە هەڵمەتى (16) ڕۆژەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بە ئافرەتان، پێشانگایەکى هونەرى بۆ (39) ئافرەت دەکاتەوە، بەرپرسی کەیسی توندوتیژی ئافرەتان لەو ڕێکخراوە دەڵێت، "بەشێک پیاوانیش بەشدارى ئەم پێشانگایەیان کردووە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (یەکی کانوونی یەکەم/2022) زەری مزووری، بەرپرسی کەیسەکانی توندوتیژی ئافرەتان لە رێکخراوی مەسەلە، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێتی راگەیاند، "لەو هەڵمەتەی دەستمان پێکردووە، کە هەڵمەتى (16) ڕۆژەى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانە، بە پێشانگایەکى هونەریمان بۆ (39) ئافرەت کردۆتەوە بە پاڵپشتی یو ئێن، بەشدار بووەکانیش هەندێکیان ئاوارە و پەنابەرن، وە بانگهێشتنامەمان بۆ هەموو کونسولییەکان و لایەنى پەیوەندار ناردووە". 

زەری مزووری گووتیشى، "پێشانگاکە ئەمڕۆ دەکرێتەوە و دوو ڕۆژ دەخایێنێت، هەموو جۆرە کارێکی دەستی و تابلۆشی تێدایە "

ئەو بەرپرسە سەبارەت بەوەی کە چەند ئافرەت بەشداری کردووە لەو پێشانگایەدا گوتی، "نزیکەی (39) ئافرەتن لەگەڵ جێندەر بڵانسدا واتە پیاوانیش هەموو ئەوانە بەشدارن".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین