کتێبی کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

کتێبی "مەدرەسە مەحبەسیە" بڵاودەبێتەوە و بەڕێز عەباس، مامۆستا و نووسەر بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "لەسەر ئەرکی خۆم چاپم کردووە، کتێبێکی رەخنەییە بۆ دۆخی پەروەردەو فێرکردن کە لە کوردستاندا هەیە."

ئەمڕۆ شەممە (سێی کانوونی یەکەم/2022) بەڕێز عەباس نووسەر لە شاری سلێمانی، لە لێدوانێکی تایبەت دەربارەی کتێبی (مەدرەسە مەحبەسە)، بۆ نوچەنێتی گوتی، "کتێبەکە نزیکەی (70) بابەتی جیاواز لەخۆ دەگرێت، لە چەند ساڵى ڕابردوو لە گۆڤار و رۆژنامەکانەوە بڵاو بووەتەوە، بابەتەکان فرە رەهەند و فرە جۆرن."

بەڕێز عەباس باسى لەوەشکرد، کتێبەکە "بەگشتی دیدێکی رەخنەییە بۆ دۆخی پەروەردە و فێرکردن کە لە کوردستاندا هەیە، مامۆستا و قوتابی لە جۆرێکی نائارامی ئاڵۆزدا لە خوێندنگەکان دەوام دەکەن، هەر یەکەیان ئەو زاراوەیە بەکار دێنن، کە چۆن زوو بەربن لە خوێندنگاکان و رزگاریان ببێت، دیدێکی ئەوەیە ئەو خوێندنگانە مرۆڤێکیت بۆ بەرهەم ناهێنێت بیرکردنەوەی هەبێت، قوتابیش هەر ئەوەی کە بڕوانامە وەربگرێت و ئیتر تەواو."

نووسەر پێیوایە جیاوازى ئەک کتێبە "لە جۆری باساکانە، بابەتەکانە، کردەی و پڕاکتیکە، جگە لەلایەنی تیۆری باسی سیستەمی پەروەردە و فێرکردن کراوە، باسی ئەوەش کراوە بە پڕاکتیکی بینراوە لە ناوەندەکانی خوێندندا کە هەیە، بەزامنێکی جیاواز و سەرچاوەی جیاواز ئەمە کراوە، بە گێڕانەوەی جیاوازتر باسی دۆخی پەروەردە کراوە، لەم کتێبەدا بە ڕیشەیی رەخنە لە پەروەردە دەگیرێت کە هیوا بەخش نییە لە ناوەندەکانی خوێندندا، هەر بۆیە کتێبەکە بەو ناونیشانە نراوە مەدرەسە مەحبەسەیە."

بەڕێز عەباس، جگە لەم کتێبە، کتێبیکى ترى بە (المعقون بلعراق (1921-1958) کە نامەی ماستەرم بووە، ئەمساڵ چاپکراو بڵاو بۆیەوە، وەک خۆى گووتیشى، "دوو کتێبی تریشم ئامادەیە بۆ چاپ، یەکیان خوێندنەوەی کۆمەڵێک کتێبە بەناوی رۆژێک کتێبێکم خوێندەوە و سەراپای ژیانم گۆڕا، ئەویتریشم توێژینەوەی مێژووییە." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین