هەنارى هەڵەبجە و زاخۆ هەناردەى  هەشت وڵات دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە رێوڕەسمى بە براندکردنى هەنارى هەڵەبجە و زاخۆ ڕاگەیاند، "هه‌نارده‌كردنی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه‌ و زاخۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رگایه‌كی نوێیه‌ به‌ رووی جووتیارانی هه‌رێم و یه‌كه‌مجاره‌ هه‌نار هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ بكرێت."

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (سێى/کانوونى یەکەمى/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە هەولێر بازاڕى فرۆشتنى هەنارى هەڵەبجە و زاخۆى بەسەرکردەوە.

سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هەناردەکردنى کوردستان بۆ دەرەوە ڕاگەیاند، "توانیمان بۆ یه‌كه‌مجار به‌روبوومی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ بكه‌ین، ئه‌مه‌ به‌ڵێنێك بوو پێشتر داومانه‌ و ئێستا سوپاس بۆ خودا كردمان به‌ كردار."

ئەمساڵ هەنارى هەڵەبجە بۆ وڵاتانى سێ وڵاتى ئەوروپا و پێنج وڵاتى کەنداو هەناردەکرا، هەروەک مەسرور بارزانى دەڵێت، بەم هەنگاوە، "ده‌رگایه‌كی نوێ بۆ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌، رێگه‌ خۆشكه‌ره‌ بۆ هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌ كشتووكاڵییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌."

جەختى لەوەشکردەوە، "ئه‌مه‌ ده‌ستپێكه‌ و له‌ قۆناغه‌كانی داهاتوو به‌ نیازین، هه‌نجیر و ترێ و سێو و هه‌نگوین ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ بكه‌ین ئێستا له‌ چه‌ندین وڵاتی كه‌نداو به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌سته‌." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین