جاستن ترۆدۆ:  هه‌ر رۆژتان نه‌ورۆز نه‌ورزۆتان پیرۆز عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆز جاستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا په‌یامێكى پیرۆزبایى به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و پیرۆزبایى ئه‌و جه‌ژنه‌ له‌ گه‌لى كورد و ئێران و ئه‌فغان ده‌كات.

جاستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا ئه‌مڕۆ 20ى ئادار په‌یامێكى ڤیدیۆیى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و پیرۆزبایى له‌ گه‌لانى كورد و ئێران و ئه‌فغان ده‌كات.

هاوكات له‌ تویته‌ر ترۆدۆ په‌یامێكى نووسراوى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر خۆپارێزیى له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "گه‌رمترین پیرۆزبایى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌نێرم كه‌ سبه‌ى به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، كاتێك به‌ بۆنه‌ى رۆژى نوێ جه‌ژن له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خێزانه‌كه‌ت ئاهه‌نگ ده‌گێری، بیر له‌ ساڵى رابردوو بكه‌وه‌ و به‌ هیوا و گه‌شبینیه‌وه‌ سه‌رى داهاتوو بكه‌. تكایه‌ پارێزگارى له‌ سه‌لامه‌تى خۆت بكه‌ و نه‌ورۆزتان پیرۆز"

 

ساڵانه‌ به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز چه‌ندان سه‌ركرده‌ى دنیا پیرۆزبایى ئاراسته‌ى ئه‌و گه‌لانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ بۆنه‌ى ئه‌م جه‌ژنه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و ئه‌مساڵیش ترۆدۆ یه‌كه‌م سه‌رۆك ده‌بێت ئه‌و پیرۆزباییه‌ ده‌كات.

 

 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین