گەشتەکانى هەردوو فڕۆکەخانەى بەغدا و هەولێر ڕاگیران کوردستانی

نوچەنێت:

هەردوو فڕۆکەخانەى نێودەڵەتیى بەغدا و هەولێر، گەشتانیان بە هۆى زۆرى تەمومژ و نالەبارى کەشوهەوا، سەرجەم گەشتەکانیان دەسوەستێنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (چوارى/کانوونى یەکەم/2022) ئەحەمەد وشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگەیاند، بە هۆى دروستبوونى تەمومژێکى زۆر لە ئاسمانى هەولێر.

هاوکات هەر ئەمڕۆ بە هۆى خراپى کەشوهەوا فڕۆکەخانەى نێودەڵەوتیى بەغدا سەرجەم گەشتەکانى وەستاند، بە هۆى کەمبوونەوەى مەودواى بینین.

بەپێى لێدوانى بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ گشتەکانیان دەستپێدەکانەوە.

ماوەى چەند ڕۆژێکە لە لە شارەکانى هەرێمى کوردستان و بەشێک لە عێراق تەمومژێکى زۆر لە دروست دەبێت، ئەمەیش وایکردووە لە هەندێ ناوچە رووداوى هاتووچۆى لێ بکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین