ئەمەريكا: هيچ بەڵگەيەكمان لەبەردەست نييە ئێران چەكى ئەتۆم بەدەستبهێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەڤريل هاينز، بەرێوەبەرى دەزگاى هەواڵگرى نيشمانى ئەمەريكا رايگەياند، "ئەمەريكا هيچ بەڵگەيەكى لەبەر دەست نييە، كە دەسەڵاتدارانى ئێران بڕيارى بەدەسهێنانى چەكى ئەتۆميان دابێت."

ئەمڕۆ يەكشەممە (چوارى/كانوونى يەكەم/ 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە ئەفريل هاينز رايگەياند، "هيچ زانيارييەكمان لانييە ئاماژە بێت لەسەر ئەوە لانييە، كە دەسەڵاتدارانى ئێران بڕيارى بەدەستهێنانى چەكى ئەتۆميان دابێت، بەڵام ئێمە تا ئێستا پێمانوايە هەنگاوەكانى تاران بەرەو ئەو ئاراستەيە."

دەربارەى وردەكارى زياتر لەسەر پڕۆگرامى ئەتۆمى ئێران، بەڕێوەبەرى دەزگاى هەواڵگرى ئەمەريكا ئاماژە بەوە دەكات، باسكردن لەسەر وردەكارييەكانى لە دەسەڵاتى ئەودا نييە، چونك وەك خۆى دەڵێت، “سەبارەت بە پڕۆگرامى ئەتۆمى ئێران، دەسەڵاتى باسكردنم لە هێڵە سوورەكانى وڵاتەكەم نييە."

پێشتر رۆبەرت مالى نێردەى سەرۆكى تايبەتى ئەمەريكا بۆ كاروبارى ئێران جەختى لەسەر ئەوە كردبۆوە، جۆ بايدن سەرۆكى وڵاتەكەى ئامادەيە بۆ رێگرى لە بەدەستهێنانى چەكى ئەتۆمى لەلايەن ئێرانەوە پەنا بۆ بژاردەى سەربازى ببات.

ئێران چەند ساڵێكە سەرقاڵى دروستكردنى چەندين كورەى ئەتۆمييە، وڵاتانى ئەوروپا و ئەمەريكا رێگرن لەبەردەم ئێران بۆ گەيشتن بە چەكى ئەتۆمى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین