سوودانى رێنمایى بۆ پاراستنى سنوورى ئێران و توركیا داوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق ده‌ڵێ، سه‌رۆك وه‌زیران رێنمایى بۆ پاراستنى سنووره‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا داوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ چوارى كانوونى یه‌كه‌مى 2022 یه‌حیا ره‌سوڵ لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق داوه‌ و ده‌ڵێ، "محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌ میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منییه‌كان دووپاتى له‌سه‌ر به‌ده‌ستگرتنه‌وه‌ى سنووره‌كان له‌لایه‌ن پاسه‌وانانى سنوور كردووه‌، گرنگه‌ فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنووریش به‌ چه‌ك و پێداویستى و كه‌سه‌كان به‌هێز بكرێن، بۆئه‌وه‌ى به‌ باشى سنووره‌كان به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن".

یه‌حیا ره‌سوڵ باس له‌وه‌یش ده‌كات كه‌ وڵاته‌كه‌ى نایه‌وێ له‌سه‌ر سنووره‌كه‌ى هێرش بكرێته‌ سه‌ر ئێران و توركیا و ده‌شڵێ، "ده‌بێت پاراستنى شاره‌كانیش راده‌ستى پۆلیس بكرێنه‌وه‌ و هێزه‌كانى سوپا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌".

 پێشتر عێراق رایگه‌یاند، بۆ نه‌هێشتنى پێشێلكارییه‌كانى توركیا و ئێران هه‌وڵ ده‌دات سنووره‌كان كۆنتڕۆڵ بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین