شەقامى (60) مەترى هەشتى حەسارۆکان قیرتاو دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار، قیرتاوکردنى شەقامى (60) مەترى گەڕەکى هەشتى حەسارۆکان ڕایدەگەیێنێت و دەشڵێت، لە داهاتوو دەست بە قیرتاوکردنى چەند شەقامێکى دیکەى ئەو گەڕەکە دەکەین.

ئەمڕۆ دووشەممە (پێنجى/کانوونى یەکەم/2022) ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزارى هەرێمى کوردستان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، شەقامى (60) مەترى گەڕەکى هەشتى حەسارۆکان لەسەر بودجەى شارەوانى هەولێر ئەنجام دەدرێت، دوای تەواوبوونی ئەو شەقامە، دەست بە چەند شەقامێکی دیکە و لەوانە شەقامى  (40) مەتری دەکرێت.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، کە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێریش بەشداربوو، پارێزگارى هەولێر گوتى، هەروەک چۆن کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک چارەسەرکران، لە داهاتوودا بە هەمان شێوە کێشەی هەندێ زەوی دیکەش لە سنوورى هەولێر چارەسەر دەکەین.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین