فرۆشى دۆلارى بانكى ناوه‌ندى عێراق به‌رزبووه‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ فڕۆشى دۆلارى بانكى ناوه‌ندى عێراق بۆ 140 ملیۆن دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ و ئه‌مه‌یش وایكرد نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پێنجى كانوونى یه‌كه‌م 2022 ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، فرۆشى بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌ دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌، 140 ملیۆن و 70 هه‌زار و 601 دۆلار فرۆشراوه‌، نرخه‌كه‌یشى بۆ هه‌ر دۆلارێك هه‌زار و 460 دینار بووه‌. 

20 بانك دۆلاریان بۆ حه‌واڵه‌كردن كڕیوه‌، كه‌چى 16 بانكى تر بۆ پێداویستى ناوخۆ دۆلاریان كڕیوه‌، له‌گه‌ڵ 137 كۆمپانیاى تر.ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار بۆ خوار هه‌زار و 500 دابه‌زێ.

پێشتر به‌هۆى سزاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر چه‌ند بانكێكى عێراقى، بانكى ناوه‌ندى عێراق، خسته‌ڕووى دۆلارى بۆ خوار 100 ملیۆن دۆلار له‌ رۆژێكدا دابه‌زاند، ئه‌مه‌یش نرخى دۆلارى له‌ بازاڕه‌كانى عێراق به‌رز كرده‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین