رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌وروپى: ئه‌و هێمنییه‌ى عێراق زۆر ناخایه‌نێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه‌ له‌ به‌ریتانیا ده‌رده‌چێت له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، ناكۆكییه‌كى توند له‌نێوان لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ پێناچێ ئه‌و هێمنییه‌ سیاسییه‌ى ئێستا هه‌یه‌، زۆر بخایه‌نێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پێنجى كانوونى یه‌كه‌م/2022 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات دوو مانگه‌ هێمنییه‌كى سیاسى به‌سه‌ر عێراق زاڵه‌، به‌ڵام ئه‌و هێمنییه‌ زۆر ناخایه‌نێ، چونكه‌ هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ رێكبكه‌ون.

پێشتر محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ڵێنى داوه‌، له‌ ماوه‌ى ساڵى نوێ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق رێكبخات، كه‌چى دوێنێ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسى و سه‌رۆك كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبووه‌ته‌وه‌، كه‌چى باسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یان نه‌كردووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌یش ده‌كات، چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى ترى سیاسى كراون، كه‌چى هیچیان لەسەر واده‌ و چۆنیه‌تى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان رێكنەکەتوون. 

دواى زیاتر له‌ ساڵێك له‌ كۆتایى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو، په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى به‌ حكومه‌تى نوێى عێراق دا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین