پۆلیسى هەڵەبجە چوار تۆمەتبار دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەڵەبجە دەڵێت، ئەو تۆمەتبارانەى قاسەى ماڵێکیان دزبوو، کە (20) ملیۆن دینارى تێدا بوو، دەستگیرکران.

ئەمڕۆ سێشەممە (شەشى/کانوونى یەکەم/2022) پۆلیسى هەڵەبجە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، "بەتۆمەتی دزینی قاسەی ماڵێک لەناحیەی خورماڵ-گەڕەکی ئەردەڵان کە بڕی (20) ملیۆن دیناری عێراقی تێدابووە بنکەی پۆلیسی خورماڵ 4 تۆمەتباری دەستگیرکرد."

بەپێى ڕاگەیێندراوى پۆلیسى هەڵەبجە، هەر چوار تۆمەتبارەکە دانیشتوی ناحیەی خورماڵن، "بەهاوبەشی هەستابوون بەئەنجامدانی کارەکە، پاش ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە دانیان بەتاوانەکەیانداناوە و قاسەکە و بڕە پارەکە دەستی بەسەرداگیراوە کە لە گوندی گوڵپ حەشاریان دابوولەژێرخۆڵدا."

ئاماژەش بەوەشدەکات، بەپێی مادەی یاسایی (443ی.س) هەر چوار تۆمەتبارەکە لە ئێستادا بەندکراون. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین