کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

موعین كازمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، پارێزگا و وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق داواى 222 تریلیۆن دینار ده‌كه‌ن، بۆ پرۆژه‌كانیان كه‌چى خودى بودجه‌ى گشتى به‌ 150 تریلیۆن دینار خه‌ملێندراوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌م/2022 موعین كازمى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى داوه‌ و ئاشكراى كردووه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى كه‌ وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانى عێراق داواى ده‌كه‌ن 222 تریلیۆن دیناره‌. 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ وه‌زاره‌تى دارایى و پلاندادان كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ ئاماده‌كردنى بودجه‌ ئه‌وان داواكارى وه‌زاره‌ت و پارێزگاكانیان وه‌رگرتووه‌، له‌وێوه‌وه‌ بڕه‌ پاره‌ى داواكراو ده‌ركه‌وتووه‌. موعین كازمى باس له‌وه‌ ده‌كات مه‌رج نییه‌ ئه‌مساڵ ته‌واوى ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ پارێزگا و وه‌زاره‌ته‌كان خه‌رج بكرێت. 

پێشتر په‌رله‌مانتارانى عێراق ئاشكرایان كرد، قه‌باره‌ى خه‌ملێندراوى بودجه‌ى گشتى ساڵى 2023 نزیكه‌ى 150 تریلیۆن دیناره‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین