کتێبى کولتوور

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

سامان عەبدوڵڵا نووسەر و مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین، لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێتی راگەیاند، "کتێبى (کردەی ئاخاوتەیی لە پەیوەندی دابونەریتی کۆمەڵایەتی) باس لە دابونەریت و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵک دەکات".

ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوتی کانوونی یەکەم/2022) سامان عەبدوڵڵا نووسەر و مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین، لەلێدوانێکی تایبەتدا  بە نوچەنێت دەربارەى کتێبە نوێیەکەى گوتی، "ئەم کتێبە باس لە پەیوەندی، دراوسێ، خزمایەتی، خێزان، هاوسەرگیر، تەڵاق،درۆ، توورەبوون، پەیوەندی نێوان گەورە و بچووک، ژن و مێرد و نێوان دوو هاوڕێ دەکات، کە پێویستە پەیوەندییەکان چۆن بێت، باسی شێوازەکانی ئاخاوتن دەکات".

نووسەر سەبارەت بە گرنگی کتێبەکە دەڵێت، "گرنگی ئەم کتێبە لەوەدایە، لە بۆنە فەرمییەکان پێویستە بە چ شێوازێک قسە بکەی، یاخود ئەو کاتانەی دڵت خۆشە چۆن قسە دەکەی؟ باس لە ئاستەکانی زمان دەکات، گرنگە لە چ کاتێکدا لە ئاستی باڵا و نزمی زمان بەکار بهێنێت یا لە چ کاتێک گڵەیی یاخود شەرم دەکرێت، بە شێوەیەکی گشتی  باس لەوانە دەکات".

سامان عەبدوڵڵا ئاماژەى بەوەشکرد، " ئەم کتێبە سێیەمین کتێبی چاپکراوی منەکە یەکێکە لە بەرهەمەکانی(Hi Erbil) پار ساڵیش یەکێک بووم لە براوەی خەڵاتی روانگە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق یەکەم بووم کە بە کتێبی رێگەکانی وانە گووتنەوە بەشداریم کردبوو".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین