گۆڤاری تایم ژنانی ئێرانی وەک قارەمانی ساڵ ناساند ئێران

نوچەنێت: ئاژانسەکان

گۆڤاری تایم لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە ناڕەزایەتی ژنان و پەیوەستبوونی کچە خوێندکارەکان بە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان و خەباتیان بۆ ئازادی و مافەکانیان، ژنانی ئێرانی بە "قارەمانی ساڵی ٢٠٢٢" ناساند.

هەروەها ئەم گۆڤارە وێنەی سێ ژنی بە هێماکانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلی ئێران لە دژی کۆماری ئیسلامی بڵاو کردەوە.

تایم نووسیویەتی، خواستی هەموو ئەوانەی دەیانەوێت گۆڕانکاری بکەن لە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"دا رەنگی داوەتەوە.

گۆڤاری تایم، ڕێبەرانی بزووتنەوەی ئێستای ئێرانی بە ژنی خوێندەوار، ئازادیخواز و سیکۆلار ناساند، کە لە دۆخی وڵاتەکەیان بێ ئومێد بوون.

لەم وتارەکەدا باس لەو ڕاپۆرتانەش کراوە کە گەنجانی ناڕازی ئێرانیان بە نەوەی "z" ناوبردووە.

لە لایەکی دیکەوە گۆڤاری تایم بە ئاماژەدان بە قسەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، دەڵێت: تێکڕای تەمەنی دەستبەسەرکراوەکان ١٥ ساڵە.

هەروەها گۆڤاری تایم ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیای وەک کەسایەتی ساڵی ٢٠٢٢ هەڵبژاردووە "بەهۆی ئیلهامبەخشین بە خەڵکی ئۆکرانیا و دروستکردنی یەکێتی لەنێوان ئۆکراینییەکان".

گۆڤاری تایم ساڵانە ئەو کەسە یان کەسانەی کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر ڕووداوەکانی جیهان هەیە وەک "کەسایەتی ساڵ" هەڵدەبژێرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین