لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كوشتنى خۆپیشانده‌رانى زیقار ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى داوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوى ته‌قه‌كردن له‌ خۆپیشانده‌رانى شارى زیقار كه‌ له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌س كوژران و 20 كه‌سیش بریندار بوون.

شه‌وى رابردوو حه‌وتى كانوونى یه‌كه‌مى 2022  له‌ شارى زیقار "ناسرییه‌"ى باشوورى عێراق خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى له‌ دژى گرتنى چالاكوانان به‌ڕێوه‌چوو، دواتر گرژیى له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روویدا و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد.

به‌گوێره‌ى دوایین ئامار زیاتر له‌ 20 كه‌س بریندارن و سێ كه‌سیش له‌ خۆپیشانده‌ران گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى داوه‌ بۆ به‌دواداچوون له‌ رووداوه‌كان.

پێشتریش له‌ سه‌رده‌مى حكومه‌ته‌كانى عه‌بادى و عه‌بدولمه‌هدى و كازمى خۆپیشانده‌ران به‌ ته‌قه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق كوژراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین