ئه‌وروپا بڕى 19 ملیار یۆرۆى رووسیا بلۆك ده‌كات ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

یه‌كێتى ئه‌وروپا رایگه‌یاند، وڵاتانى ئه‌ندام لە یەکێتیەکە بڕى 18 ملیار و 900 ملیۆن یۆرۆى كه‌سایه‌تى و قه‌واره‌ رووسییه‌كانیان به‌هۆى جه‌نگى ئۆكرانیاوه‌ بلۆك كردووه‌.

ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10ى كانوونى یه‌كه‌م 2022 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ یه‌كێتى ئوروپا رایگه‌یاندووه‌ وڵاتانى ئه‌وروپا نزیكه‌ى 19 ملیار یۆرۆى رووسیایان بلۆك كردووه‌. 

به‌گوێره‌ى ئه‌و ئاماره‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌لجیكا به‌ ته‌نیا سێ ملیار و 500 ملیۆن یۆرۆى له‌ هه‌ژمارى بانكى رووسه‌كان بلۆك كردووه‌، لۆكسمبۆرگیش دوو ملیار و 500 ملیۆن، ئیتاڵیایش دوو ملیار و 300 ملیۆن، كه‌چى ئه‌ڵمانیا بڕى دوو ملیار و 200 ملیۆن یۆرۆى رووسه‌كانى بلۆك كردووه‌.

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئیرله‌ندا و نه‌مسا و فه‌ڕه‌نسا و ئیسپانیا، به‌ ته‌نیا زیاتر له‌ ملیارێك یۆرۆی رووسیایان بلۆك كردووه‌. به‌ كۆى ئه‌و سزا داراییانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا "27 ئه‌ندام"  به‌سه‌ر رووسیا سه‌پێندراون ده‌گات به‌ 19 ملیار یۆرۆ.

له‌وه‌ته‌ى جه‌نگى رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له‌ شوباتى رابردوو هه‌ڵگیرساوه‌، وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزایان به‌سه‌ر رووسیا سه‌پاندووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین