جارێكى تر هه‌وڵى ده‌نگدان به‌ بوجه‌ى عێراق شكستى هێنا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنى شاندى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ بودجه‌دا جێگیر بكرێت و بودجه‌كه‌ تێپه‌ڕێنرێت، كه‌چى هه‌وڵه‌كان شكستى هێنا و دانیشتنى تایبه‌ت به‌ بودجه‌ى بۆ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو دواخرا.

دواى دوو رۆژ له‌ مشتومڕ و رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن، چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ى ئادار ده‌نگ به‌ بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 بدرێت، كه‌چى دوایین جار هه‌وڵه‌كان شكستى هێنا و فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، دانیشتنه‌كه‌ بۆ  رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو 27ى ئادار دواخراوه‌.

به‌گوێره‌ى وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى لێدوانه‌یان بۆ میدیاكان داوه‌، لایه‌نه‌كانى شیعه‌ له‌و رێككه‌وتنه‌ پاشگه‌زبووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوێنێ له‌گه‌ڵ كورد كردوویانه‌.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، دواى رۆیشتنى شاندى كوردى له‌ په‌رله‌مانى عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى شیعه‌ و سوننه‌ بێ ئاماده‌بوونى كورد كۆبووه‌ته‌وه‌. به‌ڵام ئاماژه‌ بۆ هیچ رێككه‌وتنێكى نوێ نییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین