ئاستی توڕەیی ژنان بەراورد بە پیاوان لە هەڵکشاندایە هەواڵ

نوچەنێت:

لە ئەنجامی راپرسییەکی دامەزراوەی گالۆپ، دەرکەوتووە کە ژنان بە شێوەیەکی گشتی لەماوەی (10) ساڵی ڕابردوودا فشاری دەروونی و هەستی نەرێنی و ئاستی توڕەییان لە هەڵکشاندایە.

ئەمڕۆ شەممە (10/کانوونی یەکەم/2022) ماڵپەڕی (ئیلاف) راپرسییەکی ساڵانەی دامەزراوەی گالۆپی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوەدەکات، ژنان لە ماوەی (10) ساڵی رابردوودا زیاتر هەست بە تورەیی دەکەن، و بە بەردەوامی باسیان لەوەکردووە کە هەستی نەرێنیان لە پیاوان زیاترە، وەک توڕەیی و دڵتەنگی و فشار و دڵەڕاوکێ.

بە پێی ئەنجامی شیکارییەکانی بی بی سی، کە ساڵانە راپرسییەک ئەنجامدەدات و لە  (150) وڵات پرسیار لە (120) هەزار کەس دەکات، لەمەوە دەرکەوتووە لە (2012) بەدواوە ئاستی توڕەیی ژنان ڕووی لە هەڵکشان کردووە.

هەرلەوبارەیەوە لە ساڵی (2020) لە ئینگلتەرا، راپرسییەک لەگەڵ (5) هەزار دایک و باوک سازکرا و ئاماژە بەوەکرا، کە دایکان زیاتر لە پیاوان بەرپرسیارێتی ماڵەوە دەگرنە ئەستۆ، ئەمەش وایکردووە فشاری دەروونی لەسەر ژنان زیاتر بێت.

لاکشمی فیجایاکومار، پزیشکێکی دەروونی پاکستانیە، هۆکارەکەى گەڕاندەوە بۆ زیادبوونی ژمارەی ژنانی خوێندەوار و ژنی سەربەخۆ لە رووی ئابوورییەوە.

ئەو پزیشکە دەشڵێت، "ژنان لە نێوان دوو کەشی ژیانکردنەوە دەناڵێنن، ئەویش هەبوونی دەسەڵات و سسیتەمێکی پیاوسالاری لەلایەن هاوسەرەکانیان لە ماڵەوە، هەروەها وێنای ژنێکی ئازاد لە دەرەوەی ماڵ هۆکارێکى ترە".

لە ئەنجامدا ئاماژە بەوەشکراوە تا ساڵی (2012) ئاستی هەستکردن بە توڕەیی و فشاری دەروونی لە نێوان ژن و پیاودا هاوشێوە بووە، بەڵام لە دوای ئەم ساڵەوە توڕەیی ژنان بە رێژەی (6) خاڵ زیاتر بوو بە تایبەتی لەکاتی پەتای کۆرۆنا.

ئا: هێما جەبار

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین