بۆ یەکەمجار ژنێک دەبێتە سەرۆکی پیرۆ هەواڵ

نوچەنێت:

لە وڵاتی پیرۆ بۆ یەکەمجار ژنێک بەناوی دینا بۆلوئارت دەبێتە سەرۆکی ئەو وڵاتە، بەمەش هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە نارەزایەتی زۆریان دەربری و پشتیوانیان لە سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان کرد.

رۆژی هەینی (نۆی/کانوونی یەکەمی/2022)، ماڵپەری (یۆرۆنیوز) بڵاویکردووەتەوە، لە وڵاتی پیرۆ دوای چەند کاتژمێرێک لە دەرکردنی پیدرۆ کاستیلۆ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، ژنێک بەناوی دینا بۆلوئارت وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستبەکار دەبێت، کە بۆ یەکەمجارە ژنێک بگاتە ئەو ئاستە باڵایە.

هەروەها باس لەوەشکراوە، دوای دەستنیشانکردنی بۆلوئارت وەک سەرۆکی وڵاتی پیرۆ، خەڵکەکەی دەستیکرد بە دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئەنجامدانی خۆپیشاندان وەک پشتیوانیکردن لە سەرۆکی پێشوویان و داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەن.

هەر بۆیەش بۆلوئارت لە پەیامێکدا بە خۆپیشاندەران رادەگەیەنێت، کە ئارامبگرن چونکە لە ئێستادا وڵاتی پیرۆ بە قەیرانێکی سیاسی تێدەپەڕێت و پێیوایە ئەم کاتە گونجاو نییە بۆ هەڵبژاردن.

بۆلوئارت ژنە پارێزەرێکی تەمەن 60)) ساڵە، بوو بە یەکەمین سەرۆکی ژن لە وڵاتی پیرۆ، وا بڕیارە ئەگەر هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام نەدرێت تا ساڵی ((2026 ئەم پۆستە بە دەستەوە بگرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین