كەنەدا سزا بەسەر چەندین كەسایەتی و دامەزراوەی ئێران دەسەپێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

حكومەتی كەنەدا سزا بەسەر چەندین كەسایەتی و دامەزراوەی گرنگی كۆماری ئیسلامی ئێران دەسەپێنێت.وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتەش دەڵێت، "رێزگرتن و ئازادی و دادپەروەری كۆڵەگەی سیاسەتی دەرەوەی وەڵاتەكەمانن."

ئەمڕۆ شەممە (10/ی كانوونی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاویكردەوە دوای ئەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران یەكەم حكومی لەسێدارەدان بە تاوانی بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكانی دژ دەسەڵاتەكەی جێبەجێكرد، حكومەتی كەندا لە ساڵرۆژی جیهانی مافەكانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سزای بەسەر (22) بەرپرسی باڵای دەستەی دادوەری و گرتووخانەكان و پۆلیس و دوو یاریدەری عەلی خامنەئی و دەزگا راگەیاندنەكانی ئێران سەپاند.

میلانی جۆلی، وەزیری دەرەوەی كەنەدا رایگەیاند، "رێزگرتن و ئازادی و دادپەروەری كۆڵەگەی سیاسەتی دەرەوەی وەڵاتەكەمانن، لە كاتێدا جیهان پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران دەبینێت."

لە راگەیێندراوێكی هاوبەشدا ئەمەریكا و كەنەدا كاردانەوەكانی ئێرانیان بەرانبەر خۆپیشاندەران سەركۆنە كرد، بە تاوانی دڕندانەیان دژ بەخۆپیشاندانی ئاشتیانە وەسف كرد.

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكە هاتووە، "هێزە ئەمنییەكانی ئێران سەدان خۆپیشانداندەريیان كوشتووە و هەزارانی تریان دەستگیر كردووە، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ بێدەنگكردنی گەلی ئێرانە."

لەناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ژینا ئەمینی كچە كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێران دەستگیركرا پاشان لە گرتووخانە گیانی لەدەستدا لەو كاتەوە تا ئێستا خۆپیشاندانەكان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین