جیاوازى کۆنیشان و نەخۆشى چییە؟ تەندرووستی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

دکتۆر دەشتی دزەیی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت سەبارەت بە کۆنیشان دەڵێ،" ئەو نەخۆشییە جۆری زۆرە، هەیە سوکترە هەیشە بەهێزترە، بە دەگمەن ئازارێکی بەردەوام لە قاچ و دەستەکان دروست دەکات."

ئەمڕۆ یەکشەممە (11/کانوونی یەکەم/2022) د. دەشتی دزەیی، پسپۆری نەخۆشییەکانی هەناو، دەربارەی هۆکارەکانى دروستبوونى کۆنیشان بۆ نوچەنێت گوتی، "ئافرەتێک ئەو کاتەی منداڵێکى دەبێت، درەنگ پڕۆسەی هاوسەرگیری کردبێت یاخود درەنگ منداڵی ببێت، ئەو منداڵە تووشی کێشەی عەقڵی دەبێت، ڕەنگە دەماری دڵی تێک بچێت."

سەبارەت بە نیشانەکانی کۆنیشانی داون د. دەشتی دزەیى زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، "ئەو جۆرە منداڵە زۆر حەز بە گوێگرتن مۆسیقا دەکات، هەیە ئاگای لە دنیا نییە و لە ناو جیهانى خۆیدایە، هەیشە دەچنە ناو خەڵکی، بەڵام ناتوانن خوێندن تەواو بکەن، چونکە جیاوازی مێشکیان هەیە شێوەشیان لە مەغۆلی دەکات، ئەم نەخۆشییە پێی دەوترێ (متلازمە داون) چارەسەریشی نییە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین