عێراق بیرى بۆ پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كى مه‌حاڵ ده‌چێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رۆك حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دواییه‌كه‌كانى عێراق هه‌وڵیان داوه‌ به‌ره‌یه‌كى به‌هێز له‌گه‌ڵ میسڕ و ئوردن دروست بكه‌ن، كه‌چى به‌هۆى نه‌بوونى ستراتیژییه‌كى روون و كێشه‌ى ناوخۆى ئه‌و سێ وڵاته‌، گومان له‌ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و به‌ره‌یه‌ ده‌كرێت.

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/ كانوونى یه‌كه‌م/ 2022 راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ باس له‌ دروستكردنى ئه‌و به‌ره‌یه‌ ده‌كات كه‌ میسڕ و ئوردن و عێراق هه‌وڵى پێكهێنانى ده‌ده‌ن. له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى و عادل عه‌بدولمه‌هدى و مسته‌فا كازمى و محه‌مه‌د سوودانى سه‌رۆك حكومه‌ته‌كانى عێراق په‌رۆشیان بۆ پێكهێنانى به‌ره‌ى سێ قۆڵى هه‌یه‌، كه‌چى چه‌ند كێشه‌یه‌ك وا ده‌كات ئه‌و به‌ره‌یه‌ ستراتیژییه‌كى روونى نه‌بێت و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌یش كراوه‌ و دوایین كۆبوونه‌وه‌یش چوارشه‌ممه‌ى رابردوو بوو.

ئاسته‌نگى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌و سێ وڵاته‌ كێشه‌ى ناوخۆیى هه‌یه‌، دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ به‌رژوه‌ندى وڵاتان له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاڵۆزه‌، سێیه‌میش ئه‌وه‌یه‌ ستراتیژییه‌كى روون نییه‌ له‌وه‌ى ئه‌م وڵاتانه‌ به‌ هاریكارى چى به‌ یه‌كتر ده‌به‌خشن.

چه‌ندان ساڵه‌ میسر و ئوردن و عێراق هه‌وڵى پێكهێنانى به‌ره‌یه‌ك ده‌ده‌ن كه‌ به‌ "میحوه‌رى سێ قۆڵى" ده‌ناسرێت، وێراى ئه‌وه‌ى گوایه‌ میحوه‌ره‌كه‌ ره‌هه‌ندى ئابوورى و ئه‌منى و ستراتیژى هه‌یه‌، كه‌چى تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكى كرده‌یى دیار نییه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین